پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە، ڕێکخراوی پاراستنی شارەکانی عێراق، ھەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای بڵاوکردەوە.
ئەم ڕێکخراوە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک جەختی کرد کە ئاگرەکە لە یەکێک لە هۆڵەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتووەتەوە ئۆتۆمبێلەکانی بەرگریی شارستانی بەرەو هۆڵی فڕۆکەخانە ڕۆییشتوون.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە، لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا، بەهۆی ئەو دوکەڵە ئەستوورەی کە شوێنەکەی داپۆشی بوو، باری تەندروستیی سێ لە کارمەندەکانی فڕۆکەخانەکە تێکچوو.
تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.
342/